زه‌ريف: په‌كه‌كه و پژاك و په‌يه‌ده جياوازييان نييه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف داواى له ئه‌نقه‌ره كرد، له‌گه‌ڵ ئێران و رووسيا هه‌ماهه‌نگى بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف داواى له ئه‌نقه‌ره كرد، له‌گه‌ڵ ئێران و رووسيا هه‌ماهه‌نگى بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و گوتيشى: په‌كه‌كه و په‌يه‌ده و پژاك جياوازيان نييه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 12ى ئاب/ ئۆگستى 2016، زه‌ريف سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركيا له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و ره‌وشى سووريا گفتوگۆ بكات.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، زه‌ريف كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
له ميانى كۆنگره‌كه‌دا، كه له‌گه‌ڵ چاوش ئۆغڵۆ ئه‌نجاميدا، زه‌ريف رايگه‌ياند، توركيا ده‌وڵه‌تێكى دۆست و برايه.
سه‌باره‌ت به پرسى كورد، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف رايگه‌ياند، ئێران هاوشێوه‌ى توركيا بيرده‌كاته‌وه و هه‌ريه‌ك له په‌كه‌كه و پژاك و په‌يه‌ده جياوازييان نييه و گرووپى تيرۆريستين.
ناوبراو خۆشحاڵى خۆيشى ده‌ربڕى له باره‌ى شكستهێنانى كوده‌تاكه‌ى 15ى ته‌مموزى 2016 و ستايشى يه‌كڕيزى توركياى له دژى كوده‌تاكه كرد.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێران شانبه‌شانى توركيا له دژى تيرۆر ده‌وه‌ستێته‌وه.
له باره‌ى سوورياوه گوتى: تاران و ئه‌نقه‌ره رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێويستى پاراستنى يه‌كێتى خاكى سووريا.
روونيشيكرده‌وه، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه‌كه پێويستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وڵاتانى توركيا و رووسيا و ئێران هه‌يه وه‌ك كاره‌كترى سه‌ره‌كى و كاريگه‌ر له ناوچه‌كه.
گوتيشى: هه‌ر ناكۆكى و جياوازييه‌ك له بۆچوونه‌كاندا هه‌بێت سه‌باره‌ت به پرسه هه‌رێمايه‌تييه‌كان ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى وتوێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ئه‌نقه‌ره، زه‌ريف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا كۆببێته‌وه.
له دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى 2016 ئه‌مه يه‌كه‌م سه‌ردانى به‌رپرسێكى باڵاى ئێرانه بۆ توركيا.
سه‌ردانه‌كه دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين پێشتر كۆبوونه‌وه و توركيا زۆرتر له هه‌وڵى خۆ نزيككردنه‌وه‌يه له سوڕگه‌ى ئێران و رووسيا و سووريا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكى توركيا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ى راگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى بڕواى وايه سه‌ركردايه‌تى سووريا ده‌توانێت رۆڵى هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كان.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدايه پێشتر توركيا پێداگيرى له‌سه‌ر رۆيشتنى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌كرده‌وه و ره‌تيده‌كرده‌وه جێگه‌يه‌ك بۆ ئه‌سه‌د مابێته‌وه و پشتيوانى له گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى نه‌يارى ئه‌سه‌د ده‌كرد.