بەنداوی گۆمەسپان کارکردن تێیدا لە قۆناغەکانی کۆتاییدایه
K24 – هەولێر:
بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکان لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان، کارکردن تێیدا لە قۆناغەکانی کۆتایداییە.
تێچوونی دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە و، دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باراناو کۆ بکاتەوە، ھەروەھا یەکەمجارە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەكەدا بەکار دەھێنرێت.
بەنداوی گۆمەسپان بە تەواوبوونی، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لە ھەرێمی کوردستان و رووبەرەکەی شەش ملیۆن 125 ھەزار مەتر دووجا دەبێت.






