كه‌شناسی هه‌رێم: دره‌نگانی شه‌و كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین لاواز ده‌بێت

بارانبارین
بارانبارین

K24 – هەولێر:

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین، لاواز ده‌بێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆلەی بارانبارین رووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاواز دەبێت و شه‌پۆله‌كه‌ زیاتر روو لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆك دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە گشتی كاریگەرییەكانی شه‌پۆله‌كه‌ درەنگانی ئه‌مشەو لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت.

پێشتریش كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ بارانبارین و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هاوکات لە شەودا كاریگەرییەكە لە سنووری پارێزگای هەولێر لاواز دەبێت و بارانبارین زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوام دەبێت.

Fly Erbil Advertisment