سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كارنامه‌ى نێچيرڤان بارزانى له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن كۆتاییهات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان / وێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان / وێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، دواى به‌شداريی سێ رۆژه‌ی‌ له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، كارنامه‌ی نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ ته‌واو بوو و كۆتايى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا هێنا.

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه‌ و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و جيهان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى وزه‌ و ئاساييشى وزه‌ و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وادا، گفتوگۆى كرد و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌يه‌وه‌‌ خسته‌‌ڕوو.

پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی میونشن سه‌ردانی ئه‌ڵمانيای كرد.