رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن و واشنتن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی بۆسه‌ر چه‌ند شارێك ده‌كات.
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره‌كانی رووسیا بۆ ساڵی 1991، هێرشی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ینه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی كیێڤ، به‌رلین، له‌نده‌ن و واشنتن.
میدڤیدیڤ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلگرام نووسیوویه‌تی، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووره‌كانی رووسیا بۆ ساڵی 1991، له یه‌ك شت نزیكمان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی دیكه‌ی جیهانی.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا، داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات، هه‌موو شته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ رووسیا، به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت، به پێچه‌وانه‌وه "دوژمن" به زۆرترین زیان لێی ده‌رده‌چێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئهڤدییڤكا بینییان.
پێشتریش میدیا رووسییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، سوپای رووسیا دوای چه‌ندین مانگ له شه‌ڕ و ئاڵۆزی، شاری ئه‌ڤدییڤكای له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ كرد.
پوتن له میانه‌ی په‌یامێكی پیرۆزبایی كه ئاراسته‌ی سوپای رووسیای كردبوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به "سه‌ركه‌وتنی گرنگ" وه‌سفكرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.