فه‌همی بورهان: هه‌ژموونی ته‌عریب له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی داگیركردنی زه‌وی و زاری كورد له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، فه‌همی بورهان رایگه‌یاند، قه‌زایه‌كی هاوشێوه‌ی حه‌ویجه كه له رووی جوگرافییه‌وه كوردستانییه، له ئێستادا 450 هه‌زار عه‌ره‌بی تێدا ده‌ژی و كورد تێیدا كه‌مینه‌یه، ئایا ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار نییه. گوتیشی: "هه‌ژموونی ته‌عریب له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه".
فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان نه‌ماوه برایانی عه‌ره‌بی لێنه‌بێت.
بورهان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كێشه‌ی زه‌وی و زار، زمانی كوردی، كێشه‌ی جیاكاریمان هه‌یه، واته ئه‌و ناوچانه هه‌مووی كێشه‌ن و له بیست ساڵی رابردوو كه‌مترین كێشه له‌و ناوچانه چاره‌سه‌ركراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی حزبی به‌عس به یاسا ده‌رچووه، ده‌بێت به یاساش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
فه‌همی بورهان ئه‌وه‌شی باسكرد، هه‌ژموونی ته‌عریب له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کێشەی زۆر بۆ جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک دروستبووە، بە جۆرێک هێشتا جووتیاران لەژێر هەڕەشە تەعریبدان و چاوەڕێی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعسن، بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 تەنیا لە تۆپزاوە (25) هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی چارەنووسیان نادیارە.