لە شەڕی نێوان دوو هۆزدا لە پاپوا گینیا بەدەیان کەس کوژران

K24 - هەولێر
پۆلیسی پاپوای گینیای نوێ، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەهۆی زنجیرە توندوتیژی خێڵەکییەکان کە پەیوەندییان بە شەڕ و ئاڵۆزییە درێژخایەنەکانەوە هەیە، 64 کەس لە بەرزاییەکانی وڵاتەکەدا کوژراون.
سامسۆن کوا، یاریدەدەری بەرێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە گوتی: ئەگەری زۆرە ژمارەی کوژراوەکان بەرزبێتەوە، دەشڵێت: "پێمانوایە هێشتا هەندێک تەرم لەناو دارستانەکاندا هەن".
پێشتر، بەرێوەبەری پۆلیس، دەیڤید مانینگ، رایگەیاندبوو، ئەفسەر و سەربازەکان تەرمی 53 کەسیان لە نزیک شارۆچکەی واباغ دۆزیوەتەوە کە پێموایە کوژراون، هەروەها رووداوەکە روون نەبوو کە ئەو کەسانە چۆن کوژراون، بەڵام پۆلیس گوتی بەگوێرەی راپۆرتەکان تەقەیان لێکراوە. کە پێدەچێت ئەم رووداوە پەیوەندی بە ململانێی پیاوانی هۆزی سیکین و کایکینەوە هەبێت.
چەندین سەدەیە لە بەرزاییەکانی پاپوای گینیای نوێ خێڵەکان شەڕ دەکەن، بەڵام بەهۆی چەک پێکدادانەکان خوێناویتر بوونە توندوتیژیی زیاتر بووە.
پۆلیس ڤیدیۆ و وێنەی دەستکەوتووە کە گوایە لە شوێنی رووداوەکەیە، کە تەرمی خوێناوی و بریندار لە کەناری رێگایەکدا کەوتوون، هەروەها هەندێکی دیکەش لە پشتی بارهەڵگرێکدا کەوتوون.