نیکی هێلی: یان من یان کامالا هاریس دەبین بە سەرۆکی ئەمەریکا

نیکی هێلی، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
نیکی هێلی، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی شوباتی 2024، نیکی هێلی، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا سەرۆکێکی دەبێت کە "یان من دەبم یان کامالا هاریس " رێگە بە کەسی دیکە نادەم.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC news، پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا هێشتا لەسەر بەڵێنەکەی ماوە بۆ پشتگیریکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا؟ هێلی گوتی: "من لەبەر هۆکارێک دژی ئەو کاندیدەم، ئەویش پێموانییە ئەو کەسێکی گونجاو بێت". جەختی لەوەشکردەوە "پێموایە نابێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆک بێت".

بەگوتەی ئەو کاندیدە: "دواشت کە پشتگیری لە کێ دەکەم، ئەوەیە کە چۆن ئێمە سەردەکەوین، نەک بیر لە کێ دەکەمەوە پشتگیری لێ بکەم بۆ هەڵبژاردنەکان". ئەوەی لە ئەمەریکا روودەدات راستی بکەینەوە و ئەم وڵاتە یەکبخەینەوە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت، بە شێوەیەکی بەهێز." 

گوتیشی: "سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت یان من بم یان کامالا هاریس، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بێت ئەوا سەرناکەوێت. هەموو راپرسییەکان دەریدەخەن کە سەرناکەوێت". کامالا هاریس دەبێت بە سەرۆک، بەڵام رێگەش نادەم ئەوە رووبدات.راشیگەیاند، "من خۆم کاندید دەکەم و سەردەکەوم".

Fly Erbil Advertisment