وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەكارهێنانی بەڵگەنامە كۆنەكان تا سەرەتای مانگی نیسان درێژ دەکرێتەوە

مامەڵەی کارتی نیشتمانی
مامەڵەی کارتی نیشتمانی

K24 - هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی بەڵگەنامە كۆنەكان تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو، درێژ دەكاتەوە كە بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی ئادار كاركردن پێیان بوەستێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی شوباتی 2024، عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی بەڵگەنامە كۆنەكان تا 1ـی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.

پێشتر وەزارەتەكە رایگەیاندبوو، تا یەكی ئادار دوا مۆڵەتە بۆ كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەكاندا، تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت.

ئەوەشیخستە روو، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكدایە، هێشتا بەشێكی هاووڵاتییان كارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری سستیی راییکردنی مامەڵەكان.