بۆرێل: له‌لایه‌ن دوو وڵاته‌وه داوای تاوتوێكردنی داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینمان پێشكه‌شكراوه
K24 – هەولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری شه‌ڕی غه‌ززه بریتییه له ئازادكردنی بارمته‌كان و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست. ده‌شڵێت له لایه‌ن دوو وڵاته‌وه داواكارییان پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاند، تاكه چاره‌سه‌ری شه‌ڕی غه‌ززه و هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌رییه‌كی دیپلۆماسی، بریتییه به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كان.
بۆرێل به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح ئه‌نجام نه‌دات.
بۆرێل له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانید روونیكرده‌وه، تا ئێستا له‌لایه‌ن دوو وڵاته‌وه داواكارییان پێشكه‌ش كراوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سین بكه‌ن.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.