تامی ئه‌یمس: په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ینه قۆناغێكی نوێ

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌نه قۆناغێكی نوێ. ده‌شڵێت، كه‌نه‌دا پابه‌نده به دابینكردنی ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) تامی ئه‌یمس، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی 10 ساڵه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌نه قۆناغێكی نوێ و پێشكه‌وتووه.
تامی ئه‌یمس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ كه‌نه‌دا و هه‌رێمی كوردستان گرنگه په‌یوه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوانیان پێشه‌خه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ باشتركردنی بارودۆخی كچان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئابوورییه‌كی باشتر و ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌نه‌دا له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتیشی، پێویسته خه‌ڵكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ژیانێكی له‌بارتر و شیاوتریان بۆ دابین بكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی بۆ دابینكردنی ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ر چه‌نده بوونی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كی كه‌مه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی و هاوسۆزییه‌كی زۆر و رژد له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.