ناجح میزان: سیسته‌م له عێراق فیدڕاڵییه و له به‌ڕێوه‌بردندا ناوه‌ندییه

K24 - هەولێر:
سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له عێراق سیسته‌م فیدڕاڵییه، به‌ڵام له پراكتیكدا ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن ناوه‌ندییه. ده‌شڵێت، ناوچه سوننییه‌كان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌راوێز خراوه و رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) ناجح میزان، سیاسەتمەداری سەربەخۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌وپێیه‌ی عێراق به‌گوێره‌ی ده‌ستوور وڵاتێكی فیدڕاڵییه، بۆیه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و سیسته‌مه فیدڕاڵه، پێویست ده‌كات چه‌ند هه‌رێمێكی فیدڕاڵ له عێراق هه‌بێت.
ناجح میزان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له عێراق سیسته‌م فیدڕاڵییه، به‌ڵام له پراكتیكدا ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن ناوه‌ندییه. گوتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی بهێته ئاراوه، پێویست ده‌كات چه‌ند هه‌رێمێك له عێراق دروست ببێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و لایه‌ن و كه‌سه سیاسییانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌جێندای وڵاتانی دراوسێدان، ده‌یانه‌وێت عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه و هه‌رێمی دیكه دروست نه‌بێت.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، به جێبه‌جێكردنی فیدڕاڵی وڵات دابه‌ش نابێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه وڵاته فیدڕاڵییه‌كان جیهان نموونه‌ی هه‌ره زیندووی یه‌كگرتوویی و یه‌ك سه‌روه‌رین.
ناج میزان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ناوچه سوننییه‌كان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌راوێز خراوه و رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه، وایكردووه سوننه‌كان داوای دروستكردنی هه‌رێمێكی فیدڕاڵی بكه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە حیزبە شیعییەکان کە سەردەمانێک هاوشانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە عێراق دژی سیستەمی مەرکەزییەت و خۆسەپاندنی رژێمەکانی پێشوو شەڕیان دەکرد، لەو پێناوەشدا چەندان سەرکردەی باڵایان کوژراوە، بەشێکی دیکەیان لە ئێران و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بوونە بەپەنابەر، ئێستا پێچەوانەی خەباتی رابردوویان هەڵوێست وەردەگرن.
گرنگرتین ئەو حزیبە شیعییانەی دژی مەرکەزییەت و دیکتاتۆریەت لە پێش 2003 خەباتییان کردووە، حزبی دەعوە و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامین. ئەوەی جێگەی سەرنجە بەشێک لەو سەرکردە شیعیانە دوای زیاتر لە 20 ساڵ لەرووخانی بەعس، مەیلیان بەلای مەرکەزییەت و رێگریکردن لە فیدراڵیەتدا دەچێت ئەو سیستمەی ماددەکانی 166 تا 121ـی دەستووری هەمیشەیی عێراقی بۆ تەرخانکراوە.
دوایین پێشهات سەبارەت بەرەتکردنەوەی فیدراڵی و پەنابردنەوە بۆ مەرکەزییەت لە عێراقدا قسەکانی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەرییە، کاتێک دەڵێت، دروستکردنی هەرێمی دیکە رەتدەکەنەوە، ئەوەش بەپێچەوانەی ئەو پرەنسیپانە دادەنرێت حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئێستای عێراق لەسەردەمی بەعسدا دژی جەنگاون، کەچی ئێستا خۆیان دیسان پەنای بۆ دەبەنەوە.
چاودێرانی دۆخی عێراق ئاماژە بەوەدەدەن، مێژووی سەلماندوویەتی حوکمی مەرکەزییەت لە وڵات‌دا بەمانای پێشێلکردنی مافی کەمینەکان و پەنابردن بۆ پاکتاوکردنیان دێت.