سەفین دزەیی: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە

K24 – هەولێر:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە و تورکیا بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە نیشانداوە.
رۆژی دووشەممە (19ـی شوباتی 2024) سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له هه‌ردوو كۆنفرانسی میونشن و دوبه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی ئه‌و دوو لوتكه‌یه سازكرد و به وردی بارودۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و رووداوه ئه‌منییه‌كان تاوتوێ كران.
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌كان بۆ ئه‌و گرفتانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران بوون و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێشە تەکنییەکانی چارەسەرکردووە و بۆری گواستنەوەی نەوتیشی چاککردووەتەوە و ئامادەیە، ئەوەی هەیە تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە و دەبێت حکومەتی عێراق بڕیاربدات.
سەفین دزەیی روونیکردەوە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریس، کێشەیەک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە هەیە دەبێت خۆیان لەنێوان خۆیان چارەسەری بکەن، عێراق داوای بڕی ملیارێک و نیو دۆلار وەک قەرەبوو لە تورکیا دەکات، کەچی بە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلاری لەخۆیداوە.
هاوکات جەختیشی لە بەردەوامی گفتوگۆکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی.