ئوسترالیا گەورەترین کەشتی جەنگی دەریایی دروست دەکات

K24- هەولێر
وەزیری بەرگری ئوستراڵیا رایگەیاند، ئوسترالیا پلانێکی دە ساڵەی خستەڕوو بۆ دوو هێندەکردنی کەشتییە جەنگییەکان و زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری بە بڕی 7 ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی شوباتی 2024، ریچارد مارلز، وەزیری بەرگری ئوستراڵیا رایگەیاند، ئوسترالیا پلانێکی دە ساڵەی خستەڕوو بۆ دوو هێندەکردنی کەشتییە جەنگییەکان و زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری بە بڕی 7 ملیار دۆلارە. بەپێی ئەو پلانە، ئوسترالیا هێزی دەریایی لە 26 کەشتی شەڕکەری دەبێت، لە کاتێکدا ئێستادا 11 کەشتیی هەیە.
بەگوتەی بریچارد مارلز: "ئەمە گەورەترین کەشتییە کە دروست دەکەین، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، هێزی دەریایی شاهانەی ئوسترالیا دەبێت بتوانێت سەلامەتی و ئاسایشی رێڕەوی کەشتیوانەکانمان مسۆگەر بکات، چونکە ئەوان زۆر گرنگن بۆ رێگە و ژیان و خۆشگوزەرانی ئێمە".
راشیگەیاند، ئوستراڵیا شەش کەشتی فرێگاتی پلەی هانتەر و 11 فرێگاتی فرە رۆڵ و شەش کەشتی جەنگی مۆدێرن دروست دەکات کە پێویستیان بە کارمەند نییە. گوتیشی، "ژمارەیەک کەشتی بە مووشەکی "تۆماهۆک" دەکرێن کە توانای ئەنجامدانی هێرشی دوور مەودا و قووڵیان هەیە لەناو خاکی دوژمندا کە ئامرازێکی بۆ رێگریکردن لەخۆ".
ئوسترڵیا هاوپەیمانی سەربازی "ئۆکوس"ـی لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا پێکهێنا، بۆ پەرەپێدان و جێگیرکردنی ژێردەریای بەهێزی ئەتۆمی، جگە لە بەهێزکردنی بوونی سەربازی لە ناوچەی زەریای هێمن، ئەمەش دوای ئەوەی زیادبوونی ژمارەی سەربازەکانی چین لە زەریای هێمن.