ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: له دوومانگی رابردوودا 32 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون

K24 – هەولێر:
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 32 چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، له كۆی ئه‌و 32 چه‌كداره‌ی داعش، دوانیان ڤیدیۆی هاندانیان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری پارێزگای كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش دانیان به‌وه داناوه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌یه و هه‌وڵیانداوه سه‌قامگیری و ئاسایش تێكبده‌ن و ترس و دڵه‌راوكێ بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی باسكرد، 30 چه‌كداری دیكه‌ی داعش له پارێزگاكانی (به‌غدا، سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، به‌سره و دیاله) ده‌ستگیركراون، تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كاری تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه.
پێشتریش لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، لە راپۆرتێک‌دا به کۆنگرێسی ئەمه‌ریکای رایگەیاندبوو، ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش له عێراق و سووریا لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار چەکدار دەبن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، تواناکانی داعش زۆر لاوازبووه.
لە راپۆرتەکەی لێکۆڵەرەکەدا هاتبووە، بەشێوەیەکی بەردەوام سەرکردەکانی داعش لە ناوچەکە بە ئامانج دەگیرێن، بەڵام رێکخراوەکە هەوڵدەدات چەکدارە دەستگیکراوەکانی ئازاد بکات و ئایدلۆژیاکەی لە ناو منداڵەکانی کەمپی هۆل لە سووریا بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدابو، هەریەکە لە تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا کاریگەرییان لەسەر کەمپینی لەناوبردنی داعش هەیە.
هه‌روه‌ها راشل جیفکۆت، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندبوو، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵی 2022دا، 600 چەکداری داعش کوژراون و 374 چه‌كداری دیکەش دەستگیرکراون.