ئه‌عره‌جی و پلاسخارت كه‌مپی هۆل به مه‌ترسی بۆسه‌ر عێراق و ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌و وڵاته، تاووتوێی دوا پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌میانه‌ی دیدارێكی نێوان قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جه‌خت له چۆڵكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌مپی هۆل له سووریا ده‌كه‌نه‌وه و به مه‌ترسیی بۆسه‌ر عێراق و ناوچه‌كه وه‌سفیانكرد.
سەرەڕای ئاستەنگەکان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بە بەردەوامی هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە.
پێشتریش راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، رایگەیاندبوو، "هەزار و 567 خێزان لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە کەمپی جەدعا". ئاماژەی بەوەشکردبوو، "900 خێزانی عێراقی دوای گەڕانەوەیان، چوونەتەوە ناوچەکانی خۆیان".
ئاشکراشیکردبوو، "دوو هەزار و 945 عێراقی گەڕاونەتەوە، کە بە تۆمەتی تیرۆر تۆمەتباربوون و زۆربەیان بەپێی یاساکانی عێراق دادگایی کراون".
تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نیین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپی هۆلن بیانگوێزنەوە وڵاتانی خۆیان، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لەنێو کەمپەکەدا بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستان."
ئەمەریکا زۆربەی هاووڵاتییەکانی خۆی لەنێو کەمپەکەدا بۆ ئەمه‌ریکا گواستووەتەوە، بەڵام وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رەتیانکردووەتەوە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌راخی به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروستکراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له كه‌مپه هه‌ره قه‌ره‌باڵخه‌كان له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا و داعش.