سوودانی: خشته‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024 ده‌نێرینه په‌رله‌مان

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی خشته‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024. ده‌شڵێت، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به بوونیان له عێراق به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە شڤان جه‌باری، پەیامنێری کوردستان24 تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی خشته‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024 و دوای ته‌واوكردنیشی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
سوودانی جه‌ختیكرده‌وه له ناردنی پاره بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتیشی، سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان بۆ گۆڕینی ئه‌ركه‌كانیان له عێراق به‌رده‌وامه. روونیشیكرده‌وه، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا ئه‌و بابه‌ته‌یان تاوتوێ كردووه.
به گوته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاساوه‌كانی بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق له ساڵی 2014 كۆتاییپێهاتووه و ئێستا پێویست به مانه‌وه و بوونی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر خاكی عێراق ناكات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵوێستی عێراق له‌و باره‌یه‌وه نه‌گۆڕه و به‌رگری له مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات.
سوودانی هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق نابێت ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان. گوتیشی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و عێراقییه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به پرسی سزادانی ژماره‌یه‌ك له بانكه عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌كانی پێشووه‌وه هه‌یه.