واشنتن پۆست: ئێران داوای له حزبوڵڵا و گرووپه چه‌كداره‌كان كردووه به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا دانبه‌خۆدابگرن

K24 – هەولێر:
له‌كاتێكدا گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا هێرشه‌كانییان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م دوو وڵاته كه‌مكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشه‌كانییان بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور زیادكردووه. هاوكات رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست رایگه‌یاندووه، ئێران داوای له حزبوڵڵا و گرووپه چه‌كداره‌كان كردووه دانبه‌خۆدابگرن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئه‌لحوره‌ی ئه‌مه‌ریكی، چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن له هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی له ده‌ریای سوور، كه له سه‌دا 12ـی قه‌باره‌ی بازرگانی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكرده‌وه، ئێران داوای له حزبوڵڵا و گرووپه چه‌كداره‌كان كردووه، به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا دانبه‌خۆدابگرن.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئێران رووبەڕووی گرنگترین تاقیکردنەوە دەبێتەوە له به‌كارهێنانی توانای خۆی به‌سه‌ر بەکارهێنانی میلیشیا هاوپەیمانەکانی.
لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر ئیسرائیل، بە پێچەوانەشەوە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە 17ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، چەکدارانی حوسیی وەک پشتیوانییەک بۆ حەماس لە دەریای سوور هێرشەکانیان بۆ سەر جووڵەی کەشتییەکان چڕکردەوە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی چەکدارە حوسییەکانیش رایگەیاندبوو، هەرچەندە هێرشەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ سەر بنکە و بارەگانیان زیاتر بێت، حوسییەکان لە پشتیوانیکردنی حەماس هەر بەردەوام دەبن، هەروەها ئەمەریکا، سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار دەکات لە پشتیوانیکردنی چەکدارە حوسییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بیانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
گرووپە چەکدارەکان لە چواری ئەم مانگەوە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق راگرتووە و، لەناخۆیاندا سەبارەت بەراگرتن یاخود درێژەدان بەهێرشەکانیان ناکۆکن.
زیاتر له 20 رۆژه دەنگی مووشەک و درۆنی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق خامۆشبووە. پێنتاگۆن دڵخۆشە بەم پێشهاتە و بەرەی مقاوەمەش بێدەنگە.
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن له‌مباره‌یه‌وه پێشتر رایگەیاندبوو، "لە چواری ئەم مانگەوە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا راگیراوە، ئەمەش پێشهاتێکی دڵخۆشکەرە، چونکە ئەمەریکا دەیەوێت سەرنجی لەسەر تێکشکاندنی داعش بێت لە ناوچەکە نەک زیاترکردنی ئاڵۆزی زیاتر".