ئازاد حه‌مه‌ده‌مین: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان خاوه‌نی ئه‌زموونی نووسینی راپۆرتی رۆژنامه‌وانییه

K24 - هەولێر:
نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌زموونیان په‌یدا كردووه بۆ نووسینی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی. ده‌شڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازادییه‌كی زۆر له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م كراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌زگای میدیایی و رۆژنامه‌نووسان له ناوه‌نده‌كانی كاری میدیایی كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی شوباتی 2024) ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1998، ئه‌زموونی دروست كردووه بۆ نووسینی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ماوه‌كانی رابردوودا ئاستی راپۆرته‌كانی به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه سوود له ئه‌زموونه‌كانی خۆی ده‌بینێت.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین روونیشیكرده‌وه، راپۆرته‌كان ساڵ دوای ساڵ ئه‌زموونی زیاتری پێوه دیاره به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كان یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ پێشخستنی نووسینی راپۆرته‌كانیان، چه‌ندین پرۆتۆكۆڵیان واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی راپۆرته‌كانی به‌رز بكاته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازادییه‌كی زۆر له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م كراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌زگای میدیایی و رۆژنامه‌نووسان له ناوه‌نده‌كانی كاری میدیایی كار ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان رێكخستن بۆ كاری میدیایی كراوه. روونیشیكرده‌وه، چاوه‌ڕێن په‌رله‌مان كارا ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی یاساوه هه‌موو ئه‌و بۆشاییانه‌ی له بواری میدیادا هه‌یه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، "ژمارەیەک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندە چاودێرەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان نیشانیاندا، پێشێلکاریەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن بۆ ساڵی 2022 بۆ 2023 کەمبوونەتەوە و لە ناویشیاندا کەمبوونەوەی بەرچاوی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بینینی ئەم گۆڕانکارییە مایەی هاندانمانە و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هەوڵەکانی تا ئێستایان بۆ باشترکردنی ژینگەی میدیا و ڕاگەیاندن".
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، "بۆ باشترکردنی توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدانەوەی پرسیاری بەجێی ڕاگەیاندنەکان لە کاتی خۆیدا، کار لەسەر ئەوە دەکەین گوتەبێژەکانی ناوەندە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرین بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا باشتر تێبگەن لەوەی نووسینگەکانی ڕاگەیاندن لە حکومەتی خۆمان لە ئەمەریکا چۆن کارەکانیان ئەنجامدەدەن".
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەی کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ئازادی راگەیاندن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان، پشتی بە راپۆرتێکی سەنتەری "میترۆ" بەستووە کە بە داتا کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکانی خستووەتەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمە جاری سێیەمە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا؛ کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەی کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ئازادی راگەیاندن؛ دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
رۆژی هەیینی، 16ـی شوباتی 2024، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، رێنمایی رێکخستنی کاری میدیایی ژمارە 1ـی ساڵی 2023 کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 دەرچوێندرابوو، ھەڵوەشاندووەتەوە.
رۆژی چوارشەممەش، 07-02-2024، ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ بەشێک لە پەیامنێرانی ئەو میدیا ئەمەریکیانە کۆبووەوە کە ئۆفیسیان لە هەولێر هەیە و، رایگەیاند، "ئەمەریکا خۆشحاڵە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکاریەکانی ئازادایی راگەیاندن، ئەوەش پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات تێیدا رۆژنامەوانان بتوانن بە ئازادانە کاری خۆیان بکەن بەبێ ترس، هەراسانکردن و جیکاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی".
لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، حكومەتی هەرێمی کوردستان بە باوەڕبوون بە بنەما نێودەوڵەتییەكان و ئازادییە ڕۆژنامەوانییەكان، هەوڵی داوە ئەوپەڕی ئازادیی ڕاگەیاندن هەبێت و گیانی ڕۆژنامەنووسان پارێزراو بێت؛ تاكوو لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان، ئازادی و شەفافییەت بەرەوپێش بچێت.