سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنییان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە. باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی ژاپۆنی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنی دووپاتکردەوە.

Fly Erbil Advertisment