سوودانی: گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی چوارچێوەی رێككه‌وتنی ستراتیژیی ده‌بێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌گوێره‌ی چوارچێوەی رێككه‌وتنی ستراتیژیی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كریستۆڤه‌ر كۆنز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له دوای كۆتاییهانی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو، به‌گوێره‌ی چوارچێوەی رێككه‌وتنی ستراتیژیی ده‌بێت.
سوودانی هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به پێویستی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی غه‌ززه كردووه به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی مانگی ره‌مه‌زان نزیك ده‌بێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و گه‌شته‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه له‌سه‌ر داوای جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
كریستۆڤه‌ر كۆنز هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، وڵاته‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق له بواره‌كانی ئابووری و رۆشنبیری و ته‌ندروستی ئه‌منی به‌گوێره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه سه‌ربازییه باڵاكانی نێوان هه‌ردوو وڵات فراوانتر بكرێت.
رۆژی (یەکشەممە 11ـی شوباتی 2024) یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمەریکا درێژە بە دانیشتنەکانیان دەدەن و کارەکانی لیژنەکە بە زووترین کات تەواو دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، لە کۆبوونەوەکاندا خشتەیەک بۆ دیاریکردنی وادەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی دادەرێژرێت و دەچنە قۆناغی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولا.
هه‌مان رۆژ، خالید یەعقوبی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، لە بەغدا گەڕێکی دیکەی دانووستانەکان لەگەڵ واشنتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەڕێوەدەچێت.
یەعقوبی لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سەرەڕای هەموو ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەڵام عێراق سوورە لە سەر درێژەدان بە دانووستانەکانی "دەرکردنی هێزە بیانییەکان"، چونکە هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە.
بە گوتەی راوێژکارەکەی سوودانی، کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق و نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنانە بە ئەرکی هێزە بیانییەکان، کۆبوونەوەکە لە کۆبوونەوەکەی پێشوو فراوانترە و گوتبووی: "ناکرێت چاوەڕێ بکەین لە هەموو لایەکەوە هەڕەشەمان لێ بکرێت، بۆیە بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان، جگە لە دانووستان هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە".