دەزگای مەدا: فه‌خری كه‌ریم له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو
K24 - هەولێر:
سەرۆکی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی له به‌غدا هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024) ده‌زگای مه‌دا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر رایگه‌یاند، فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پیشانگایه‌كی كتێب له ناوچه‌ی قادسیه بۆ ماڵه‌كه‌ی له به‌غدا هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه رزگاری بووه.
دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ههوڵهکە كاتژمێر 9ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بووه كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه به سواری دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پیك ئاب) به دۆشكه ته‌قه‌یان له فه‌خری كه‌ریم كردووه و هه‌ڵاتوون.
دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر رایگه‌یاندووه، هێزە تاریكهپهرست و دواكه‌وتووه‌كان کە بەرپرسن لە وێرانکارییەکانی ئێستای عێراق، دڵخۆش نین بەوەی عێراقییەکان بە خۆشحاڵییەوە کارلێک دەکەن لەگەڵ بۆنەیەکی رۆشنبیری گەورە و کاریگەر وەک پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی عێراق، کە چەند ڕۆژێکە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت و سەدان هەزار هاوڵاتی سەردانیان کردووە و هەندێکیان لە پارێزگا دوورەکانەوە سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستییه ده‌كات و داوای ئه‌نجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی خێرا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانه‌وه‌ن ده‌ستگیر بكرێن و رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه و سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.