قاسم ئه‌عره‌جی: هه‌وڵده‌درێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی ناكۆكییه‌كان

K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتاییهاتن و گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق، به‌واتای دابڕاندنمان نییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. گوتیشی: "هه‌وڵده‌درێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی ناكۆكییه‌كان".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكرده‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی كریستۆڤه‌ر كۆنز و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی وڵاتانی دۆست له یارمه‌تیدانمان بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی داعش به‌رزده‌نرخێنین. باسی له‌وه‌شكرد، كۆتاییهاتن و گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق، به واتای دابڕاندنمان نییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
روونیشیكرده‌وه، عێراق پێویستی به له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی داعش هه‌یه، تاكو به‌یه‌كجاره‌كی كۆتایی به‌و گرووپه بێت.
گوتیشی، هه‌وڵده‌درێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی ناكۆكییه‌كان.
قاسم ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عێراق هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
گوتیشی: خواستی عێراقه كه هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك و هێرشێك له وڵاتانی دراوسێ نهكرێتهسهری.
ده‌شڵێت، ئامانجی عێراق پێكهاتووه له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو لا، به له‌به‌رچاوگرتنی رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی.
ئه‌عره‌جی ئاشكراشیكرد، به‌غدا له‌هه‌وڵی به‌هێزكردنی هاوبهشییهكانه له‌گه‌ڵ واشنتن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری بۆسه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا "هیواخوازین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئاسایی بێته‌وه، چونكه فراوان بوونی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه".