به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی واژۆ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به‌ریتانیا مه‌به‌ستی واژۆكردنی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ پاسه‌وانی سنوور و كه‌ناره‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی كۆچی نایاسایی ببنه‌وه.
ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێ پێش هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌م ساڵی وڵاته‌كه‌ی، له سه‌ره‌تادا له رێگه‌ی نۆكه‌ندی مانشی فه‌ره‌نسییه‌وه رێگه له كۆچی نایاسایی بۆ وڵاته‌كه‌ی بگرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024، رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان به‌ریتانیا و ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ پاسه‌وانی سنوور و كه‌ناره‌كان (فرۆنتكس)ـی یه‌كێتی ئه‌وروپا له له‌نده‌ن واژۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی بازرگانه‌كانی بهقاچاخبردبی مرۆڤ ببنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جیمس كلیڤرلی، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاوانه‌كانی كۆچی رێكخراو و بهقاچاجبردنی مرۆڤ ئاڵنگاریی جیهانین و پێویست به چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه و خواستی هاوبه‌ش هه‌یه.
به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كات ژماره‌ی كۆچی نایاسایی بۆ به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت به كه‌ناره‌كانی باشوور به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2023 یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌م بووه‌ته‌وه، هاوكات له ساڵی 2022ـدا گه‌یشته به‌رزترین ئاست كه 45 هه‌زار كۆچبه‌ر خۆیان گه‌یاندبووه به‌ریتانیا.