ژاپۆن.. فیستیڤاڵی پیاوی رووت بۆ گه‌یشتن به مرازه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت

K24 - هەولێر:
فیستیڤاڵی سۆمێن سای لە ژاپۆن کە بە فێستیڤاڵی "پیاوی رووت" ناسراوە، یه‌كێكه له فیستیڤاڵه نه‌ریتییه ئایینییه‌كانی ئه‌و وڵاته و له ماوه‌ی زستانی هه‌موو ساڵێكدا و هه‌ر ساڵه‌ی به ئامانجێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له زستاندا كه پله‌ی گه‌رمی نزیك ده‌بێته‌وه له به‌ستن، پیاوانی ژاپۆنی فیستیڤاڵی سۆمین ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه نیازی دڵیانه ئه‌م فێستیڤاڵه ببێته جادوویه‌ك و فریای مرازه‌كانیان بكه‌وێت.
پیاوانی به ته‌مه‌نی ژاپۆنی به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه‌دا ده‌كه‌ن و به نیمچه‌ڕووتییه‌وه ده‌چنه ناو ئاوێكی سارده‌وه له پەرستگای کۆکوسیکیجیی كه ده‌كه‌وێته شوێنێكی دوور و دابڕاوی ژاپۆن.
فیستیڤاڵی ئه‌م ساڵ به ئامانجی كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كه‌می گه‌نج له وڵاتی ژاپۆن ئه‌نجام درا، به‌ڵام رێكخه‌رانی فیستیڤاڵه گوتوویانه نه‌یانتوانیوه ژماره‌ی پێویستی گه‌نج بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش باری به‌ته‌مه‌نه‌كانی قورس‌تر كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شدار بن له كاتێكدا ته‌مه‌نی هه‌ندێكیان شیاو نییه بۆ به‌شداریكردن و مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیان له‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێت به نیمچه‌ڕووتییه‌وه بچنه ناو ئاوه سارده‌كه‌وه.
ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە دوای بووژانەوەی ئابوورییەوە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە بە شێوەیەکی بەردەوام لە دابەزیندایە و رێژەی منداڵبوون 1.3 بووە، کە زۆر لە خوار رێژەی 2.1 یە کە پێویستە بۆ پاراستنی دانیشتووانێکی جێگیر.
زیاتر لە دە ساڵە ژمارەی گیانلەدەستدان لە ژاپۆن لە لەدایکبوون زیاتر بووە، ئەمەش کێشەیەکی پەرەسەندنی بۆ پێشەنگەکانی چوارەم گەورەترین ئابووری جیهان دروستکردووە.
فیستیڤاڵی سۆمێن سای "پیاوی رووت" ساڵانە لە حەوتەمین رۆژی ساڵنامه‌ی (قه‌مه‌ری) لە پەرستگای کۆکوسیکیجی لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیواتە بەڕێوەدەچێت.