عێراق.. بازرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ری له سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگای واست و میسان له باشووری عێراق راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا 25 كیلۆگرام مادده‌ی كریستاڵ پێبووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پرۆسه‌كه به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده‌ی هۆشبه‌ر و هێزه‌كانی سنوور كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه به‌رده‌وام هۆشداری ئه‌وه ده‌درێت، كه له‌مساڵانه‌ی دواییدا عێراق رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بازرگانیكردن و به‌كارهێنان بووه‌ته‌وه و ئێستا وه‌ك ناوچه‌یه‌كیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه له ناوچه‌كه بۆ وڵاتانی جیهان سه‌یر ده‌كرێت.