ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: مه‌سرور بارزانی زۆر به رێزه‌وه سه‌یری شه‌هیدان و مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، پارێزگاری ئه‌و شاره رایگه‌یاند، دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و تیمه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیمان ئه‌نجامدا، تێیدا یاداشتێكی نۆ خاڵیمان پێشكه‌ش كرد. گوتیشی: "مه‌سرور بارزانی زۆر به رێزه‌وه سه‌یری شه‌هیدان و مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد".
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یاداشته نۆ خاڵییه‌كه، به‌شێكه له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كه په‌یوه‌ندی به ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره هه‌یه.
ئازاد تۆفیق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر به رێزه‌وه سه‌یری شه‌هیدان، خه‌ڵك و مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، بڕیاریدا سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی یاداشتنامه‌كه جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خاڵی یه‌كه‌می یاداشتنامه‌كه بریتی بوو له دامه‌زراندنی 500 كوڕ و كچی ده‌رچووی هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه‌ش بریتی بوو له قیرتاوكردنی 50 كیلۆمه‌تر له سنووری ئه‌و پارێزگایه.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا كۆلێژی پزیشكی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، كه هه‌نگاوێكی زانستی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و پارێزگایه.
گوتیشی: "سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ناحییه‌ی خورماڵ بكرێته قه‌زا و یه‌كسه‌ر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كان بكرێت".
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پڕ له خێره بۆ هه‌ڵه‌بجه، پێموایه نه‌ك نۆ خاڵ، ئه‌گه‌ر 19 خاڵیشمان خستبا به‌رده‌ستییان، جێبه‌جێی ده‌كرد.
ئازاد تۆفیق باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا به‌شێك له داهاته‌كانی سنووری (پشته و به‌مۆ) هه‌روه‌ها ته‌وێڵه بۆ ته‌رخانكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابینبكرێت.
دوێنێ پێنجشەممە، 22-02-2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، لە باڵاخانەی پارێزگە سەرپەشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکانی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگاکە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەباری دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگاکە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەڵەبجە دەرکرد.