میدڤیدیڤ هێرشی توند ده‌كاته‌سه‌ر جۆرجیا مێلۆنی

K24 - هەولێر:
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، وه‌ڵامی جۆرجیا مێلۆنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌داته‌وه، كاتێك مێلۆنی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی نه‌كردبا سه‌ر ئۆكرانیا، حه‌ماسیش هێرشی بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌ده‌دا.
مێدڤێدیڤ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی سه‌ركرده "گه‌مژه"كانی ئه‌وروپا زیاد ده‌بن، ئه‌وه‌تا مێلۆنی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی نه‌كردباسه‌ر ئۆكرانیا، حه‌ماسیش هێرشی بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌ده‌دا، پێده‌چێت كێشه له عه‌قڵی مێلۆنی دا هه‌بێت، یاخوود جیناته شۆڤێنییه شاردراوه‌كان، رۆڵی گه‌وره‌ی له‌م پرسه‌دا هه‌یه".
له دووه‌م ساڵیادی جه‌نگی ئۆكرانیا، وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆ ئۆكرانیا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهان و ئه‌وروپا گه‌یشتنه كیێڤ.
ئەمڕۆ جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا پێینایه ساڵی سێیەمییەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. لە ماوەی جەنگەکەدا زیاتر لە 755 هەزار سەربازی ئەو دوو وڵاتە کوژراون و بریندارن؛ دەیان هەزار هاووڵاتیی سڤیلیش بوونەتە قوربانی.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.