فوئاد حوسێن: داوامان له ئێران كردووه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر داوای لێبووردن بکات

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له مانگی رابردوودا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه، به‌رپرسانی ئێرانی هه‌ر یه‌كێكیان قسه‌یه‌كی جیاوازی ده‌كرد. ده‌شڵێت، داوایان كردووه ئێران داوای لێبووردن بکات و بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد له هه‌ولێر.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له میانی چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەری "ناشناڵ"ـی ئیماراتی ره‌خنه‌ی توندی له هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر گرت كه بووه هۆی به‌ئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییه‌كی سڤیل و شه‌هیدبوونی پێشڕه‌و دزه‌یی، بزنسمانی كورد و ژینای كچی و دوو كه‌سی دیكه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "ئێرانییەکان دەڵێن گوایە هێرشیان كردووه‌ته سەر بنکەکانی مۆساد و ئەمە جاری یەکەمیشیان نییە کە ئەم هێرشانە بکەن. ئەمە جاری دووەمە کە شاری هەولێر مووشەکباران دەکەن. دەشزانن کە دەنگۆی ئەوەی کە بنکەی مۆساد لە هەولێر هەیە، پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ بنەمایە".
فوئاد حوسێن له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه كه‌س باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌كانی ئێرانییه‌كان ناكات. گوتووشیه‌تی كه دیار نییه ئێرانییه‌كان ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه به كێ ده‌فرۆشن، بۆ رای گشتی خۆیان یان بۆ كه‌سانی دیكه؟
فوئاد حوسێن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه‌س باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌كان ناكات، له كاتێكدا ئه‌وان هاووڵاتیی سڤیل و منداڵێكی 11 مانگیان شه‌هید كردووه، كه‌چی بانگشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن تیرۆریستیان بە ئامانج گرتووە و بنکەی مۆسادیان مووشەکباران کردووە. روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به ئێرانییه‌كان گوتووه، "هەبوونی بنکەی مۆساد لە هەولێر" بێ بنەمایە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی باسیان له‌و هێرشانه كردووه و ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌كان خودی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه نەیاندەزانی کە باس لە چی دەکەن و هه‌ر به‌رپرسێكی ئێران به جۆرێكی جیاواز باسی له هێرشه‌كه ده‌كرد! هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوا دەکەن ئێران داوای لێبووردن بکات لەسەر هێرشەکەی هەولێر و بەڵگە بخاتە روو لەسەر هەبوونی بنکەی مۆساد.