مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
K24 - هەولێر:
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له په‌یامێكدا هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی (ئێكس) هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه به‌هۆی كۆچی دوایی خاتوو (زهكیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی).
مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاندووه، به بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زهكیا مه‌لا مسته‌فا بارزانی) خوشکی سەرۆک "مەسعود بارزانی" دڵگران بوون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رۆك كاك مه‌سعود بارزانی و ماڵباته‌كه‌ی ده‌خوازین و خوای گه‌وره‌ش گیانی كۆچكردوو شاد بكات".
دوێنێ (هەیینی 23ـی شوباتی 2024) دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.
Me bi xemgînî agahiya koçkirina xwîşka Serok Mesûd Barzanî, Zekîya Mela Mistefa Barzanî, bihîst.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) February 24, 2024
Bila serê Kak Mesûd û tevahîya malbatê sax be.
Xwedê dilovaniya xwe lê bike û ruhê wê şa bike.