كۆڵۆمبیا له ده‌ریای كاریبیدا به‌دوای كه‌شتییه‌كدا ده‌گه‌ڕێت كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه نقووم بووه

K24 - هەولێر:
حكومه‌تی كۆڵۆمبیا پلانی هه‌یه له رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه گه‌شتێك به قووڵایی ده‌ریادا ئه‌نجام بدات بۆ گه‌ڕان به‌دوای كه‌شتییه‌كی ئه‌فسانه‌یی كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه له باكووری كاریبییهوه ژێرئاو كه‌وت و نقووم بوو.
حكومه‌تی كۆڵۆمبیا رایگه‌یاندووه، پلانێكی رژدی هه‌یه له رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه گه‌شتێك به قووڵایی ده‌ریادا ئه‌نجام بدات بۆ گه‌ڕان به‌دوای کەشتییە ئەفسانەییەکەی کەشتیوانی سان خۆسێ كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده و به‌دیاریكراوی له ساڵی 1708 له باكووری ده‌ریای كاریبییهوه له هێرشێكی ئینگلیزه‌كاندا ژێرئاو كه‌وت و نوقم بوو.
به‌گوێره‌ی زانایانی بواری ده‌ریاوانی، پێدەچێت کەشتییەکە گه‌نجینه‌یه‌كی بە بەهای ملیارەها دۆلار کاڵای تێدابێت.
قۆناغی یەکەمی توێژینەوە زانستییەکان لە ئاوی قووڵی دەوروبەری کەشتی نوقمبووەکەدا بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری بۆ دیاریکردنی ئه‌و پارچانه‌ی بۆ دەرهێنان گونجاون و ئه‌گه‌ری ده‌رهێنانیان هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه کە قووڵایی کەشتییەکە 600 مەتر ده‌بێت له سه‌ر رووی ده‌ریادا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی دوو هه‌زار پێ.
کۆڵۆمبیا لە ساڵی 2015ـدا شوێنی نقوومبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی دەستنیشان کرد، بەڵام لەو کاتەوە به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی و دیپۆلۆماسی و كاره نهێنییه‌كانی حكومه‌ت، دۆسیه‌كه جێی مشتومڕه و گه‌ڕان به‌دوایدا ده‌ستیپێنه‌كردووه.
حکومەتی كۆڵۆمبیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەمساڵ نزیکەی 4.5 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکات لە هەڵکەندنی شوێنەواریی ئەو کەشتییە گەشتیارییە کە 62 تۆپی هه‌ڵگرتووه و لە ساڵی 1708ـدا دوای ئەوەی لەلایەن فەوجێکی ئینگلیزەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە لە رێگای کارتیهانێ نوقم بووە.