وڵاتانی (G7) ره‌خنه‌ی توند له ئێران و چین ده‌گرن

K24 - هەولێر:
وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت ره‌خنه له چین و ئێران ده‌گرن، به‌وه‌ی هاوكاری لۆجستی رووسیا دژی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت، ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی چین و ئێران كرا، به‌وه‌ی هاوكاری لۆجستی پێشكه‌شی رووسیا له دژی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و داوایانكرد تاران و پهكیین هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ مۆسكۆ رابگرن.
كۆبوونه‌وه‌ی (G7) له ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو.
وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی (G7) پێکهاتوون لە (ئەمەریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، کەنەدا، بەریتانیا و ئیتاڵیا).