ده‌نگدانی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ده‌ستیپێكرد

K24 – هەولێر:
ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا رووسییه‌كان، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 25ـی شوباتی 2024) ، ده‌نگدانی پێشوه‌خته له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ده‌ستیپێكرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ر و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێداویستییه‌كانی ده‌نگدانیان نارده ئه‌و شوێنانه، تاكو خه‌ڵك ده‌نگ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بده‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی هێلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه دووره ده‌سته‌كان تاكو خه‌ڵكانی ئه‌وێ كه پێكهاتوون له جووتیار و شوان و كارمه‌ندانی پیشه تایبه‌ته‌كان ده‌نگ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ رووسیا بده‌ن.
لە رۆژهەڵاتی هەرێمی خەبارۆڤسک، بەرپرسان بە هێلیکۆپتەر خۆیان گه‌یانده وێستگەی کەشوهەوای "کور" بۆ ئه‌وه‌ی دوو کەس کە لەوێ کار دەکەن، ده‌نگ بده‌ن.
کرمیلن هەوڵدەدات بەشدارییەکی بەرز بۆ نیشاندانی یەکگرتوویی کۆمەڵگه‌ی رووسیا و پشتگیریكردن له پوتن و هێرشەکەی دژی ئۆکرانیا بەدەستبهێنێت.
کاربەدەستانی هەڵبژاردن لە کۆماری ساکای باکووری سیبیریا دەڵێن، بۆماوەی پێنج کاتژمێر بە ئۆتۆمبێلی دەرەوەی رێگا گەشتیان کردووە تاكو بگه‌ن بە کۆمەڵگەیەکی خێڵەکی لە دوورگەی بۆڵشۆی بێگیچێڤ لە دەریای لاپتێڤ.
سەرۆکی خێزانەکە دڵخۆش بوو بە بینینی میوانەکان، ئەوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوتیان، "چوار دەنگدەر دەنگیان دا" سەدان وێنەی بەفربارینیان بڵاوکردەوە.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا لە 31ی کانوونی یەکەمی 1999ەوە لە دەسەڵاتدایە، له ئێستادا خه‌ریكی جه‌نگێكه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و دووباره خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی رووسیا كاندیدكردووه.