گوته‌بێژی هه‌سه‌ده: نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كداری داعش به‌نهێنی له سووریا كارده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
پاش ئه‌وه‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه داعش زیاتر 100 مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له كۆی 50 هێرش له سووریا كووشتووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه سیامه‌ند عه‌لی گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به ماڵپه‌ڕی (الحدث)ـی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، داعش به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژیی و رێكخستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی.
هه‌روه‌ها گوتی: "به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری داعش له نێو سووریا به نهێنی كارده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، شانه نووستووه‌كانی داعش به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها بۆمبیش له شوێنه جیاوازه‌كان ده‌چێنن.
لە 7ـی حوزەیرانی 2006ـدا زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب میسری جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و میسری لە هێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی له عێراق و لە ساڵى 2014 داعش شارى موسڵى کۆنتڕۆڵکرد و تاوەکو ساڵى 2017 بەدەست ئەو گرووپەوە بوو.