زانكۆ و پەیمانگە ئه‌هلییه‌كان له عێراق بوونەتە شوێنی کۆکردنەوەی پارە

K24 - هەولێر
زۆربوونی ژماره‌ی زانكۆ و پەیمانگە ئه‌هلییه‌كان له عێراق نیگه‌رانی پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه و پێیانوایه، بوونه‌ته شوێنی به‌ده‌ستهێنانی پاره و به‌خشینه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی به‌رز به قوتابییان.
رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی زانكۆ و و پەیمانگە ئه‌هلییه‌كان له عێراق له هه‌ڵكشاندایه. ئه‌م ژماره زۆره رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆریش بووه‌ته له خراپی ئه‌دای فێربوون و زانست له‌و زانكۆیانه‌دا، به‌وه‌ی هێنده بووه‌ته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی پاره و به‌خشینه‌وه‌ی بڕوانامه‌كان، هێنده گرنگی به بابه‌ته په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌كان نادرێت و، به ناوه‌ندێك بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌رز داده‌نرێت.
له‌دوای ساڵی 2003 له عێراق ژماره‌ی زانكۆ و پەیمانگە ئه‌هلییه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 500 زیادیكردووه. به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق 66 زانكۆی دانپیانراوی ئه‌هلی هه‌یه كه خۆی له 870 به‌ش ده‌بینێته‌وه و هه‌شتیان له هه‌رێمی كوردستاندان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ته‌نیا 35 زانكۆی حكومی هه‌یه.
پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌یی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، زانکۆ ئه‌هلی و تایبه‌ته‌كان ساڵانە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆریان دەستدەکەوێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گرنگی بە ئاسته‌كانی خوێندن نادرێت، زانكۆكان پەیوەندییەکی به‌هێزیان لەگەڵ حزب و بەرپرساندا هەیە، كه وایكردووه به ئاسانی بڕوانامه‌ی باڵا وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی داننه‌نان به بڕوانامه‌ی زانكۆ و كۆلێژه‌كان له‌لایه‌ن وەزارەی خوێندنی باڵا، زۆرجار دان بڕوانامه‌ی زانکۆ ئه‌هلی و عه‌ره‌بییه‌کاندا ده‌نێت، به‌ڵام دواتر په‌شیمان ده‌بێته‌وه، له‌وانه ساڵی رابردوو راگرتنی خوێندنی ئێوارانی له كۆلێژه‌كانی په‌رستیاری و تاقیگه‌یی پزیشكی. له ته‌ممووزی 2022ـیش ره‌تیكرده‌وه دان به بڕوانامه‌ی 18 زانكۆی جه‌زائیر، 10 زانكۆی تونس، 7 زانكۆی مه‌غریب، 27 زانكۆی ئێران و 64 زانكۆی توركیادا بنێت.