ئایدن مه‌عرووف و ئه‌رشه‌د ساڵحی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی چاوه‌ڕواننه‌كراو و نادادپه‌روه‌رانه‌یه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی مه‌كته‌بی جێبه‌جێكردنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له هه‌ولێر ده‌كات و له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری پێكهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی مه‌كته‌بی جێبه‌جێكردنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له هه‌ولێر ده‌كات و له‌لایه‌ن ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری كاروباری پێكهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و لێكه‌وته‌كانی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی كۆتای پێهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
هه‌ردوولا له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان كرده‌وه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی چاوه‌ڕواننه‌كراو و نادادپه‌روه‌رانه بوو به‌رامبه‌ر به مافی پێكهاته‌كانی كوردستان. دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیدا ده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق داوای له پێكهاته‌ی توركمان كرد له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك لیست به‌شدار بن.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.