كوردستان24 ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات بلینكن رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیات نراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا رژده له‌سه‌ر درێژه‌پێدان و به‌رده‌وامیدان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ندین ساڵه له‌و بواره كارده‌كات و گرنگی زۆری پێ ده‌دا.
بلینكن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 360 پله به‌رده‌وام ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیدا جه‌خت له هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیرییه بۆ ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكاش گرنگه، چونكه وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین قۆناغییان به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاندووه و هاوشانی یه‌كدی كاریان كردووه و به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر دۆخه سه‌خته‌كاندا زاڵ بوونه. گوتیشی، ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ده‌ر نییه له ئاڵنگاری و كێشه. دووپاتیشیكرده‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت و گه‌لی كورد یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست بێت كه ئه‌مه به لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌خێرهاتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد و رایگه‌یاند له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هه‌موو ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتنامه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر بووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجیانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
ده‌قی گوته‌كانی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
"جێگای خۆشحاڵییەكی زۆرە پێشوازی لە بەڕێز سەرۆكوەزیران بكەم لێرە. چەند هەفتەیەك لەمەوبەریش كۆبوونەوەمان هەبوو، بەڵام زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرە لە واشنتن و لە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ تیمەكەم پێشوازیت لێدەكەین. ئەمریكا پەیوەندییەكی دوورودرێژی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە. پەیوەندییەكە لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش و مێژوویەكی هاوبەش لە قوربانیدان بنیادنراوە. ئەمە شتێكە ئێمە زۆر بەرژدی وەریدەگرین و وەك خۆم بابەتێكە دەمێكە كاری لەسەر دەكەم و زۆر گرنگە بەلامەوە. پشتیوانی ئێمە بۆ حكومەتێكی خۆراگر لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە 360 پلەیە لەگەڵ عێراق هەمانە. ئەم دەرفەتەی ئەمڕۆ بۆئەوەی جارێكی دیكە جەخت و پابەندی خۆمان دووپات بكەینەوە لەسەر ئەو هاوكاری و هاوبەشییە و ئەو كارەی پێكەوە ئەنجامی دەدەین زۆر گرنگە و لەكاتی خۆیدایە. لە زۆر رووەوە ئەم پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێوە لەناوچەكە ناوازەیە جارێكی دیكە بەگرنگییەوە هەڵیدەسەنگێنین. حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگ بووە بۆ سەقامگیری لە ناوچەكە و ژینگەیەكی تەندروستی بۆ كەرتی تایبەت و لەناویشیاندا وەبەرهێنانی ئەمریكی، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە. لە چەند قۆناغێكدا پێكەوە بووین شانبەشانی یەكتر لە دۆخە زۆر سەختەكاندا ئەم قۆناغەش بەهانشێوە ئاڵنگاری و سەختی تێدایە، بەڵام گرنگە پێكەوە بتوانین ئەم سەختیانەش تێپەرێنین. لەكۆتاییدا تەنیا ئەوەندە دەڵێم، بۆ ئێمە گرنگە و پێموایە بۆ سەركەوتنی دۆست و هاویەیمانەكانیشمان گرنگە ئەویش یەكگرتوویی ناوماڵی كوردە، دڵنیابینەوە لەوەی هەمووان، چونكە بەرژەوەندی هاوبەشە هەمووان پێكەوە كار دەكەن. چاوم لەوەیە باسی ئەوەش بكەین. جارێكی دیكە بەڕێز سەرۆكوەزیران بەخێربێیت و زۆر خۆشحاڵم لێرە پێشوازیتان لێدەكەم."
ده‌قی گوته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
زۆر سوپاس بەڕێز وەزیری دەرەوە، سوپاس بۆ بانگهێشت كردنم و خۆشحاڵم جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە واشنتن. بەتایبەتی خۆشحاڵم بە بینینی جەنابتان. بەدڵنیایەوە ئێمە هاوبەشی یەكترین و بەشانازییەوە ئێمە دەتوانین بڵێین هاوپەیمانی ئەمریكاین. پێكەوە چەندین قۆناغی سەختمان تێپەڕاندوون. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری و پێزانینیمان دەردەبرین هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ خەڵكی كوردستان. ئاڵنگاری نوێ هەن لە ناوچەكە و چاوم لەوەیە لە گفتوگۆكانماندا باسی بەرەوپێشچوونەكان بكەین لە ناوچەكە و عێراق و بەتایبەتیش باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانمان لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بكەین."