ماکرۆن: فەرەنسا پلانی نییە فڕۆکەی میراج بنێرێتە ئۆکرانیا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

K24 - هەولێر

سەرۆکی فەرەنسا لێدوانێکی ڤلادیمێر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیای رەتکردەوە بە دانووستان لەبارەی بە ناردنی فڕۆکەی میراج بۆ ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە پاریس گوتی، ئێمە گفتوگۆ لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی میراج ناکەین، بەڵکو مەشق بە فڕۆکەوانەکان دەکەین، لەنێو ئەو هەشت هاوپەیمانییەی کە هەن، ئەمڕۆ نۆیەمین هاوپەیمانی لەسەر چەکی دوور مەودا زیادکراوە و رێککەوتوین.

ماکرۆن راشیگەیاند: "فڕۆکەی ئێف 16مان نییە، چونکە فڕۆکەی تایبەت بە خۆمان هەیە، لێکۆڵینەوە لە تواناکانی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەوە سوودی دەبێت بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا".

زێلێنسکی لای خۆیەوە، پێشتر پڕوپاگەندەی ئەوەی کردبوو کە لەگەڵ ماکرۆن دانوستان دەکات سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی شەڕکەری میراج بە ناردنی 2000 دوو هەزار بۆ کیێڤ.

لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 رۆژنامەی لۆفیگارو بڵاویکردەوە، فەرەنسا ماوەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر مەشقی بە 30 فڕۆکەوانی ئۆکراینی کردووە، بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی میراج 2000. هەروەها لە ئێستاشدا هۆڵەندا و دانیمارک و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا چالاکانە بەشدارن لە راهێنانی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان و پلانیان هەیە ژمارەیەکی دیاریکراو لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا بگوازنەوە.

Fly Erbil Advertisment