دەرچووانی بەشی پزیشکی ڤێتێرنەری لە بەغدا گردبوونەوە
K24- هەولێر
سەرۆکی سەندیکای ڤێتێرنەری لە بەغدا رایگەیاند، وەکو پزیشکانی ڤێتێرنەری هاتووین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆی بەشی پزیشکی ڤێتێرنەری.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، د. حەسەن چەلۆ، سەرۆکی سەندیکای ڤێتێرنەری لە بەغدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ هاتووین وەکو پزیشکانی ڤێتێرنەری بۆ خۆپیشاندانێک لەپێناو داواخوازییەک کە یاسای تایبەت بە ڤێتێرنەری جێبەجێبکرێت، کە چەندین گفتوگۆی لەسەر کراوە لە پەرلەمانی عێراق. هاوکات لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقیش بڵاو کراوەتەوە.
بەگوتەی ئەو دکتۆرەی ڤێتێرنەرییە: "کتێبەکە بەشێوەی نووسراو رەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵێش کراوە. وەک زنجیرەیەک دواتر گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی، دەمانەوێت ئەم بڕیارە جێبەجێبکرێت. ئێمە دەمانەوێت وەکو پزیشکانی ڤێتێرنەری هاتووین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان و بەهەمان شێوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی کەوا هەیە".
راشیگەیاند، هۆکارەکەی دەڵێت دەنگدانی لەسەر کراوە و پەسەندکراوە. ئێستا گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و کۆتا وێستگەش وەزارەتی داراییە دەمانەوێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی خەڵكێکی زۆر هەیە دابمەزرێت، ئەم بڕیارە رێگەمان پێدەدات دوای دەرچوومانمان لە زانکۆ بڕۆینە قۆناغی راهێنان دوای ئەمە دابمەزرێین.