په‌یامنێری كوردستان24: ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كۆنترۆڵكرا

K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، دوای سێ كاتژمێر و نیو له كه‌وتنه‌وه‌ی، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كۆنترۆڵكرا.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوته‌وه و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکەی روون نییە.
ئەمشەو سێشەممە 2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی روودانی ئاگرەکە بکەن.
پەیامنێری کوردستان24 پێشتریش رایگەیاندبوو، ئاگرەکە لە ناوەڕاستی بازاڕەکە روویداوه و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئاگره‌كه داوای هاوکارییان لە تیمەکانی دیکە کرد.
پێشتریش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر نزیكه له كۆنترۆڵكردن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، كاتژمێر 7:23 خوله‌كه‌وه له رێگه‌ی 18 تیمه‌وه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر:
20 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه
ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا
به رێژه‌ی له‌سه‌دا 75 كه‌لوپه‌ل له دوكانه‌كان ده‌رهێندراون و له‌سه‌دا 25 سووتاون