جۆن بۆڵتن: ئه‌گه‌ر تره‌مپ ده‌ربچێته‌وه به‌نیازه ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ بكشێنێته‌وه

K24 - هەولێر:
یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ به‌نیازه ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ بكشێنێته‌وه.
جۆن بۆڵتن یاریده‌ده‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به رۆژنامه‌ی (Die Welt)ـی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند، تره‌مپ گاڵته ناكات كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دووباره بگاته‌وه ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ریكا له چه‌ندین رێككه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی ده‌كشێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ریزه‌كانی ناتۆ.
بۆڵتن گوتیشی، تره‌مپ باكی به‌وه نییه ناتۆ لاواز ده‌بێت یاخوود نا، چونكه گرنگی ناوه‌رۆكی به‌شداری ئه‌مه‌ریكا له ریزه‌كانی ناتۆ نازانێت چییه، ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ریكا وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا ده‌پارێزێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، كاتێك تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بوو، فه‌رمانی به پێنتاگۆن كرد پلانی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا ئاماده بكه‌ن.
به بۆچوونی بۆڵتن، كێشه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو میحوه‌ری رووسی و چینییه، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا ترسی له فراوانبوونی كاره‌كانی كۆمپانیا و ئابووری چین هه‌یه، هه‌ژموونی چین له جیهاندا له فراوانبووندایه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ بكشێته‌وه، مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌وروپا دروست ده‌بێت، ئه‌مه واده‌كات رووسیا چی بوێت له‌و كیشوه‌ره ئه‌ندامی ده‌دات".
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیدابوو له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر جۆ بایدندا سه‌ر ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها تره‌مپ هۆشداریشیدابوو، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووباره هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه، ئه‌وا سه‌قامگیری ئه‌مه‌ریكا تێكده‌چێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکای ساڵی 2024 کاندید کرده‌وه، ئەگەری زۆرە مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردنێکی گەرم لە نێوان بایدن و رکابەرە سەرەکییەکەی، دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە دەچێت.