واشنتن: چه‌كداره حووسییه‌كان مه‌ترسیین بۆسه‌ر هێزه‌كانمان
K24 – هەولێر:
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كێشه‌ی زۆریان بۆ جوڵه‌ی بازرگانی جیهانی له ده‌ریای سوور دروستكردووه، به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (الحدث)ـی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه مه‌ترسی حووسییه‌كان ره‌نگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگۆڕدرێت.
له راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی (الحدث)ـی عه‌ره‌بیدا هاتووه، چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به چڕی له ده‌ریای سووردا هه‌ن، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نیگه‌ران كردووه و وایكردووه به چڕی بۆردومانیان بكات.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سێ‌جار به چڕی هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ چاودێری حووسییه‌كان له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
حووسییەکان تەنانەت خۆیان بەدوور گرتووه لە هەر هێرشێک و بۆ ئه‌مه ئەمه‌ریکییەکان پێیان وابوو ئاسمانی چه‌كداره حووسییه‌كانیان کۆنترۆڵ کردووە و بوونەتە هۆی ئەوەی تواناکانیان سنوورداربكه‌ن.
لە 12ـی مانگی رابردووه‌وه فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا به‌رده‌وام هەڵدەکوتنە سەر شوێنە سەربازییەکانی چه‌كداره حووسییەکان لە ناوچە جیاوازه‌كانی یەمەن، بەمەبەستی لاوازكردنی تواناکانیان، بەڵام حووسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە ئەو هێرشانە کاریگەری لەسەر توانا سەربازییەکانیان نییە و هەروەها بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتی ئیسرائیلییەکان کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن تاوەکو شەڕ و پێکدادانەکان لە کەرتی غەززە دەوەستێت.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.