تا ئێستا بۆڕییەکانی نەوت لە سەڵاحەددین نۆژەننەکراونەتەوە

K24 - هەولێر
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حكومه‌تی عێراق ئازادكردنی ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاندووه، به‌ڵام تائێستاش ئه‌و هێڵه نه‌وتییانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌و ناوچه‌یه ته‌قێندراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه نۆژەننەکراونەتەوە.
دزه‌كردنی نەوت زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له ده‌وروبه‌ری چیای حه‌مرین وێرانکردووە و له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر بارانێك، ئه‌گه‌رچی بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق كه مه‌ترسی وشكه‌ساڵیی له‌سه‌ره، موژده‌به‌خشه، به‌ڵام بۆ ئه‌و ناوچه‌یه مۆته‌كه‌یه‌كه بۆ له‌ناوبردنی رووبه‌رێكی زیاتری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵبوون و بڵاوبوونه‌وه نه‌وت له‌گه‌ڵ ئاوی باران.
عه‌بدولمه‌جید سه‌عید، جووتیاری ناوچەکەیە و دەڵێت، "ئه‌وه‌ی رووده‌دات، نه‌وت زیان به هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌گه‌یه‌نێت كه خاكه‌كه پێمانی ده‌دات، هه‌موو بنه‌تۆیه‌كان له‌ناوچوون. ئه‌و زه‌ویانه‌ی نه‌وت زیانی پێ نه‌گه‌یاندوون باشن، به‌ڵام ئه‌مانه به‌هۆی پیسبوونیان به نه‌وت، هیچ سوودێكیان نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر باراناوه‌كه زیاتر بێت، زیانه‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت".
ئه‌حمه‌د شه‌له‌ش، جووتیارێکی دیکەی سەڵاحەددینە و باس لەوە دەکات، "داوامان له سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زیری نه‌وت كردووه ئێمه‌ش وه‌ك جووتیارانی باشوور قه‌ره‌بوومان بكرێینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كردووین".
له‌سه‌رده‌می داگیركارییه‌كانی داعشه‌وه بۆڕییه‌كان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و تا ئێستا نۆژەننەکراونەتەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینیش پێشبینی ده‌كات، له داهاتوودا رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره ببنه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نەوتە كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌ویی ناوچه‌كه‌شیان هه‌بێت.
محه‌ممه‌د حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ئاماژە بەوە دەدات، "دزه‌كردنی نه‌وت زیانی زۆری ده‌بێت و له داهاتووشدا ده‌بێته كاره‌سات بۆ ئه‌و زه‌وییه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 5 هه‌زار دۆنمه. تیرۆرستانی داعش كاتی داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه بۆڕیه‌ی نه‌وته‌كانیان له كێڵگه‌كانی عه‌جیل و عه‌لاس ته‌قاندووه‌ته‌وه، ئه‌و دزه‌كردنه‌ی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی ژێرزه‌وی و بۆرییه‌كانیش ده‌بێت، چونكه جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌و بیرانه به‌كارده‌هێنن كه قووڵاییان ده‌گاته 100 بۆ 160 مه‌تر".
سه‌ڵاحه‌دین یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی له‌ساڵی 2014 كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رووبه‌ڕووی كاولكارییه‌كی گه‌وره بوونه‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵیش به‌سه‌ر ئازادكردنیاندا، تا ئێستا حكومه‌تی فیدراڵ هیچ هه‌وڵێكی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كاولكارییه‌كانی ئه‌و كاتی نه‌داوه و جگه له وێرانی دۆخی ئه‌منی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه، حاڵه‌تی ئه‌و دزه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، نموونه‌یه‌كی زه‌قی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ناوچانه.