سەردانەکەی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، جددییەتی ئەمەریکا لە پاراستنی هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ڕه‌شه‌کان نیشان دەدات

K24 – هەولێر:
رۆژنامه جیهانییەکان، جه‌خت له گرنگترین خاڵه‌كانی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ده‌كه‌نه‌وه و باس لەوەدەکەن، سه‌ردانەکەی بۆ دووباره نیشاندانه‌وه‌ی گرنگیپێدانی ئیداره‌ی جۆ بایدنە به هه‌رێمی كوردستان و ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەمەریکا زۆر جددییە لە پارێزگاریکردن له هه‌رێمی كوردستان لەو هه‌ڕه‌شانەی کە لە ناوچەکەدا رووبەرووی دەبێتەوە.
سەردانەکەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن، جددییەتی ئیدارەی بایدن لە پاراستنی هه‌رێمی کوردستانی لە هه‌ڕه‌شه هه‌نووكه‌ییه‌كان نیشان دەدات، ئه‌مه ناونیشانی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه جیهانییەکانە، بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت له گرنگترین خاڵه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه ده‌كه‌نه‌وه و زۆربه‌یان باسی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌و سه‌ردانه بۆ دووباره نیشاندانه‌وه‌ی گرنگیپێدانی ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه به هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به قسه پشتگیری له هه‌رێمی کوردستان ناكات، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا جدییە بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه.
له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر داواكاری فه‌رمیی ئیداره‌ی بایدن ئه‌نجامدراوه، له میدیا جیهانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ردانه كراوه، كه گرنگترین مه‌به‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بانگهێشتنامه فه‌رمییه بریتی بوون له:
- ئاراسته‌كردنی په‌یامێك بۆ ته‌واوی جیهان، له‌وه‌ی كه ئەمەریکا له پشتگیرییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌شداری له پاراستنی له سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات.
- گرنگیپێدان به هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی گرووپه چەکدارەکان له‌ناوخۆی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر بوون، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان باشترین پێگه‌ی ستراتیژییه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
- رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی گرووپه چه‌كداره‌كانی دژبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه فه‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و هه‌موو جومگه‌كانی عێراقیان قۆرخ كردووه.
- پێشبینی ده‌كرێت، له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گۆڕه‌پانه‌كه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان و وڵاته‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه چۆڵ بێت، ئه‌مه‌ش وا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، گرنگییه‌كی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان بدات.
- شكستهێنان به‌و هه‌وڵانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن، له‌وانه‌ش فشاره دارایی، سیاسی و ئه‌منییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له‌وانه‌ش:
- پابه‌ندبوونی ئیداره‌ی جۆ بایدن به شهراكهتهكهی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه له بواری ئه‌منی و شه‌ڕی دژ به تیرۆر هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌یكا بووه.
- بلینكن له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و فه‌رمانڕه‌وایی دیموكراتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاری سه‌قامگیری بووه له ناوچه‌كه.
هه‌ر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردن له كوردستان نادادپه‌روه‌رانه بوون و پێویسته رێز له ده‌ستوور و سیسته‌می فبدراڵی بگیرێت، كه عێراقی له‌سه‌ر بونیادنراوه.