ئانۆ جەوهەر: هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانمان دەدەین

K24 – هەولێر:
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و كونسولگه‌ری ولاتانه‌وه نامه‌یان ئاراسته‌ی وڵاتان كردوه تا وه‌كو په‌یامه‌كانیان له باره‌ی مافی پێكهاته‌كان بگه‌یه‌نن. سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامۆرابی دەڵێت: هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانمان دەدەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) ئانۆ جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامۆرابی لەبارەی بڕیارەکەی داگای فیدراڵی دژی کورسی کۆتاکان رایگه‌یاند، له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵگه‌ری وڵاتانه‌وه نامه‌یان ئاراسته‌ی وڵاتان كردووه تاوه‌كو په‌یامه‌كانیان له باره‌ی مافی پێكهاته‌كان بگه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامۆرابی، جەخت لەوەش دەکاتەوە، هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان دەدەن.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، گوتیشی: دادگای فیدراڵی زوڵمێکی گەورەی دەرهەق بە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە و هەروەها کودەتایە بەسەر دەستووردا.
رۆژی چوارشەممە (28ـی شوباتی 2024) پێكھاتەكانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە تێیدا ھاتبوو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه به پێشێلكارییه‌كی ده‌ستووری ئاشكرا داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقی زامن كردووه.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئه‌م بڕیاره بناغه‌كانی دیموكراسی و فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی تێكده‌دات، كه ئه‌زموونی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری بنیات نرابوو.
پێکهاتەکان ئەوەشیان خستبووەڕوو، بڕیارەكە ئاماژەیەكی مه‌ترسیداره بۆ دابه‌زینی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و هاوبه‌شی نیشتمانی، كه بریتین له‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق له دوای ساڵی 2003ـی له‌سه‌ری بنیات نرابوو.