ژمارەی کوژراوانی غەززە 30 هەزار کەسی تێپەڕاند

K24 - هەولێر:

تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو 193 کەس کوژراون. ژمارەی ئەو کەسانەشی لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە لە کەرتی غەززە کوژراون گەیشتە 30 هەزار و 228 کەس، 71 هەزار و 377 کەسی دیکەش بریندارن.

نزیکەی پێنج مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چاوی لەوەیە پێش رەمەزان ئاگربەست رابگەیێنرێت.

 کۆشکی سپیش ئاشکرایکرد، نزیکە حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئازادکردنی 40 بارمتە لە بەرامبەر شەش رۆژ ئاگربەست، رێکبکەون.

Fly Erbil Advertisment