دوو بۆمبی چێندراو به هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ته‌قییه‌وه
![هێزێكی سوپای عێراق، وێنه: ئه‌رشیف](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jan-2023/16745633121640707935ERAQ.jpg)
K24 – هەولێر:
دوو بۆمبی چێندراو له شارۆچكه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌غدا به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ته‌قییه‌وه، ده‌گوترێت كه‌سێك كوژراوه و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوونه و وه‌زیری به‌رگری عێراقیش گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) دوو بۆمبی چێندراو له شارۆچكه‌ی تارمییه له ده‌وروبه‌ری به‌غدا به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ته‌قییه‌وه. به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژراو و بریندار هه‌یه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به كوژرانی كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان و برینداربوونی نۆ كارمه‌ندی دیكه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق گه‌یشته تارمییه و فه‌رمانیكرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌باره رووداوه‌كه پێكبهێندرێت.