خەڵات بارزانی: ھەزاران دڵسۆزی رێبازی بارزانی، بۆ نوێكردنەوەی پەیمان ھاتوونەتە مەزاری نەمران

خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی
خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی

K24 – هەولێر:

نوێنەری سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، ھەزاران كەس لە دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی بارزانی، بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان و بەردەوامبوون لەسەر رێبازی بارزانی و ھاتوونەتە مەزاری نەمران.

ئەمڕۆ هەینی (1ـی ئاداری 2024) 45 ساڵ بەسەر كۆچی دوای مەلا مستەفا بارزانی رێبەری بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردستان تێدەپەڕێت. خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، لە مەزاری نەمران بە كوردستان24ی راگەیاند، "ھەزاران كەس لە دڵسۆزانی رێبازی بارزانی، بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان و بەردەوامبوون لەسەر رێبازی بارزانی و ھاتوونەتە مەزاری نەمران و پشتیوانییان دووپاتدەكەنەوە بۆ سەرۆك بارزانی كە ھەڵگری پەیامی مەلا مستەفا بارزانییە".

مەلا مستەفا بارزانی، رابەری زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دوای 45 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی، به‌ڵام وه‌ك سیمبۆڵێك بووەتە سەر مەشق و هەوێنی كوردایەتی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان.

جەنەراڵی چیاکان، ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و له‌پێناویدا خه‌باتی بۆ كرد و ته‌مه‌نی خۆی بۆ كرده‌ قوربانی، ئێستا هه‌مووان به‌بێ جیاوازی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سێبه‌ریدا له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی سوود ده‌بینن و چێژ له‌ ئاسووده‌یی و ئارامی و ئاسایش وه‌رده‌گرن.

Fly Erbil Advertisment