وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: تاكو ئێستا 36 ملیۆن عێراقی كارتی نیشتمانی‌یان ده‌ركردووه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو ئێستا 36 ملیۆن عێراقی كارتی نیشتمانی‌یان ده‌ركردووه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید میقداد میری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، تاكو یه‌كی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ 2024، 36 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی كارتی نیشتمانی‌یان ده‌ركردووه.
پێشتریش عەمید ئەحمەد مەعمووری، بەڕێوەبەری گشتی كارتی نیشتمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندبوو، نزیكەی هەشت ملیۆن عێراقی ماون كارتی نیشتمانیان بۆ ده‌ربكرێت، گوتبوشی، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە ملیۆنێك و 657 هەزار كەس كارتەكەیان بۆ دەركراوه".
مەعمووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، بەنیازن دیزاینی ئێستای كارتی نیشتمانی بگۆڕن و ئەوانەی تا ئێستا كارتەكەیان بۆ دەرنەكراوە، دەبنە خاوەنی چاپی رەنگاوڕەنگ و دیزاینی نوێی كارتی نیشتمانی".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، كاركردن بە بەڵگەنامە كۆنەكانی باری شارستانی تا 1ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ درێژكراوەتە، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی دەرفەتێكی زیاتر بەو هاووڵاتییانە بدرێت كە تا ئێستە نەیانتوانیوە مامەڵەی كارتی نیشتمانی ئەنجام بدەن.