بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی لەبارەی تەقاندنەوەی پردی نێوان رووسیا و کریمیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

پردی کریمیا
پردی کریمیا

K24 – هەولێر:

لە دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی چەند فەرماندەیەکی سەربازی ئەڵمانیا كە تێیدا باس لە پلانی هێرشی ئاسمانی وڵاتەكەیان بۆسەر پردی نێوان رووسیا و كریمیا دەكەن، راوێژکارێکی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بابەتێكی زۆر هەستیارە و ئێستا لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە (2ـی ئاداری 2024) بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی دەنگی چەند فەرماندەیەكی سەربازی ئەڵمانیا كە تێیدا باس لە پلانی هێرشی ئاسمانی وڵاتەكەیان بۆسەر پردی نێوان رووسیا و كرایمیا دەكەن، دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا هێناوە، لەوبارەیەوە ئۆلاف شوڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا  گوتی: ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بابەتێكی زۆر هەستیارە و ئێستا زۆر بە وریاییەوە لێكۆڵینەوەی لێدەكرێت.

هاوکات گوتیشی: پێویستە زۆر بەخێرایی لێكۆڵینەوەكان بكرێن، چونكە پێویستە وردەكارییەكەی بزانین.

تۆمارەكە 40 خولەكە و مارگارێتا سیمۆنیان بەرێوبەری كەناڵی "ئاڕتی رووسی" لە هەژماری خۆی بڵاویكردوەتەوە و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە تۆمارە دزە پێكراوەكەدا ئەو فەرماندە سەربازییانەی ئەڵمانیا باس لەوە دەكەن، تەقاندنەوەی پردی نێوان رووسیا و كریمیا چەند مووشەكی پێویستە و چۆن بیتەقێننەوە.

یەکەمین هێرش بۆ سەر پردی کریمیا لە رۆژی 8ـی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجامدرا. هێرشەکە لەرێگەی بارهەڵگرێک کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو ئەنجامدرا، دواتر هەواڵگری رووسیا رایگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی کیێڤ دەستیان لە هێرشەکەدا هەیە.

Fly Erbil Advertisment